بەغداد.. ژنێک بە هاوکاری دۆستێکی هاوسەرەکەی دەکوژێت

عێراق 16/01/2021

Alternate Text

ئەمرۆ. لە بەغدادی پایتەختی عێراق، ژنێک بە هاوکاری دۆستێکی، هاوسەرەکەی دەکوژێت.

ئەمرۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەم. سەرچاو ئەمنیەکانی بەغداد بە میدیا عێراقییەکانیان راگەیاندوە، دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە لە کوژرانی پیاوێک لە یەکێك لە گەڕەکەکانی شارەکە، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لیکۆڵینەوە کردووە.

لە راگەیاندنەکەدا ئەوەش هاتوە، تەرمی پیاوەکە لە ناو ماڵ و شوێنی خەوتندا دۆزراوەتەوە، هەر بۆیە گومان لە ژنەکەی کراوە کە ئەنجامدەری تاوانەکە بێت، بۆیە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە، کە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئاشکراشی کردووە کە بە یارمەتی دۆستێکی کە لەهەمانکاتدا ناسیاوی هاوسەرەکەشی بوو، تاوانەکەی ئەنجامداوە.

روونیشکراوەتەوە کە هەردوو کەسەکە بە پێی یاسای ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا