بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەداتە میوە فرۆشانی سەر رێگای سلێمانی-عەربەت.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سێ رۆژ دەدەن بە میوە فرۆشانی سەر رێگەی سلێمانی عەربەت بە لابردنی زیادەرەوییەکانیان.
هەروەها راشیگەیاند، ئەو کەسانەی لەسەر ئەو رێگەیە زیادەڕەوییان ئەنجام داوە سێ رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ لابردنیان، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بوونەتە هۆی دروست بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران.