ئەمڕۆ، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەم، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چاویکەوت بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتە سیاسیی و ئابووری و ئەمنییەکان لە پێش هەڵبژاردنەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، لاهور شێخ جەنگی پاڵپشتی یەکێتی نیشتیمانی دووپاتکردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی تایبەتن بە پشكی کورد و شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەگەڵ ئەوەی یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان پشكی جوتیارانی هەرێم بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا هاوسەرۆکی یەکێتی پاڵپشتی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.