هۆکارەکانی هەستکردن بە ماندووبوون چین ؟

تەندروستی 16/01/2021

Alternate Text

هەندێک کەس پاش هەستان لەخەو یاخود گەڕانەوەیان لە کار هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەن، هەندێک جاریش لە شوێنی کارکردن و لە کاتی کۆبوونەوەکانیاندا بەهۆی ماندوویەتییەوە هیچ سەرنجێکیان نامێنێت.
بە گوێرەی پێگەی "بۆڵدسکای" کە تایبەتە بە بواری تەندروستی، گرنگترین ئەو هۆکارانەی وا دەکەن مرۆڤ هەست بە ماندوویەتی بکات بریتین لەمانە:
کەم خوێنی
گرنگرترین هۆکاری هەستکردن بە ماندوویەتی کەمخوێنییە، ئەویش بەهۆی کەمی خانە سوورەکانی خوێنە کە کار دەکات بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشە جیاجاکانی لەشی مرۆڤ.
نەخۆشی شەکرە
ئەگەر کەسێک بە بەردەوامی هەستی بە توینییەتی، پێویستی بە میزکردن، کێشەکانی چاو، کەمبوونی کێشی لەناکاو و توڕەبوون کرد، ئەوە پێویستە پشکنینی ئاستی کلوکۆز لە خوێندا بکات، چونکە هەندێک جار هەستکردن بە ماندوویەتی واتای توشبوون بە نەخۆشی شەکرەیە.
کەمی ڤیتامین B12
ڤیتامین B12 یەکێکە لە ڤیتامینە هەرە گرنگەکان کە لەش پێناو پاراستنی وزە پێویستی دەبێت، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوویەتی.
شێوازی ژیانی ناچالاک
شێوازی ژیانی ناچالاکی یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکییانەی دەبنە هۆی لاوازی و ماندووبوون، گۆڕینی شێوازی ژیان لە تەمەڵییەوە بۆ شیوازی چالاک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماندووبوون و زیادکردنی ئاستی وزە.
کەم خەوی
خەوتن بۆ ماوەیەکی پێویست وەک خواردن گرنگە بۆ مرۆڤ، هۆکارەکانی کەم خەویش درەنگی ژەمە خواردنەکان، کەمی وەزشکردن و خووە خراپەکانن کە دەبنە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی، مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانێکی تەندروست بۆ خۆی فەراهەم بکات پێویستی بەوەیە لایەنی کەم رۆژانە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بخەوێت.
خواردن
بەشێک لە جۆرەکانی خواردن وات لێدەکەن هەست بە ماندوویەتی بکەی، لەوانەش بەرهەمەکانی شێرەمەنی، هێلکە، فاسوڵیا و گەنمەشامی.
دڵەڕاوکێ
هەرچەندە کۆنتڕۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ کارێکی ئەستەمە، بەڵام یەکێکە لە هۆکارەکانی هەستکردن بە ماندوویەتی.
خەمۆکی
ئەگەر هاوکات لەگەڵ ماندوویەتی و هیلاکی هەستت بە زەحمەتی سەرنجدان و کەم خەوی و دورکەوتنەوە لە کەسانی دیکە کرد، ئەوە هۆکارەکەی خەمۆکییە.
کەمی رێژەی ئاو لە لەشدا
کاتێک رێژەی ئاو لە لەشدا کەمدەبێتەوە هەست بە ماندوویەتی دەکەی و وا دەکات ئەندامانی لەشی مرۆڤ بە باشی کارەکانیان نەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا