" مۆدێلێکی نوێی قاچاخچی ناو گومرکەکان" ئاشکرابوو

کوردستان 17/01/2021

Alternate Text

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک پەردەی لەسەر جۆرێکی نوێی قاچاخچییەتی لابرد.

هێڤیدار ئەحمەد رایگەیاند، "لە هەندێ بەڵگەی تەزویردا، دەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی قاچاخچییەتی بەهێنانی ئاسن دەکەن بە نێوی (تڕانزێت) کە ئاسنەکە بۆ سووریایە، بەڵام بەڵگەکان ساختەکراون و ئاسنەکە لەنێو هەرێمی کوردستان فرۆشراون".

لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو راشیگەیاند ژمارەی تابلۆی بارهەڵگرەکانی دیارن، هەروەها دەروازی فیشخاپور پشڕاستی کردووەتەوە کە ئەو بارانە دەربازی سوریا بوون.

هەروەها ئاشکراشی کرد نزیکەی (355) تۆن شیش لەرێگەی 15 ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بەناوی کۆمپانیای (الشركة الدولية الاوروبية) داخڵکراون و دواتر بە ترانزێت گەڕاونەتەوە بۆ سوریا، بەڵام کاتێکی خۆی بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە، ئاشکرا بوو کە بەڵگەنامەکانی ساختەن و ئەو بارانە لە هەرێم ساغکراونەتەوە.

هێڤیدار ئەحمەد لەبارەی زیانەکانی ئەم کارە رایگەیاند، ئەم جۆرە بارانەی کە بەم شێوەیە داخ بە هەرێم دەکرێن باجی گومرگ نادەن و لە رووی کوالێتیشەوە دیار نیە کە ئاستان بەرزە یاخوود نا، وتیشی کە زیان بە سێکتەری بازرگانی هەرێمی کوردستان دەدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا