کاتی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی راگەیەندرا

کوردستان 17/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی ١٠- ٢٠ی مانگی شوبات تاقیکردنەوەی بەرایی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەرەکی بەڕێوەدەچێت.

چیا عەبدوڵا لێپرسراوى هۆبەى ئەزمونەکان لە بەرێوەبەرێتى پەروەردەى رۆژئاوا رایگەیاندووە، بۆ ئەمساڵى خویندن سەرجەمى داواکارییەکانى خوێندکاران بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى دەرەکى بۆ قۆناغى ١٢ى ئامادەیى بە بەشەکانى (زانستى و وێژەیى و پیشەیى و بازرگانى) لە سنورى پەروەردەى رۆژئاوادا گەیشتۆتە سێ هەزار و ٩٨٢ داواکارى.

ئاشکراشیکردووە، ئەو داواکاریانە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى یەک بابەت و دوو بابەت و چاکردنى تێکراى نمرەکانیش دەگرێتەوە.

هاوکات جەختیلەوەشکردەوە، بەپێى پلانى خوێندنى ساڵ بڕیارە لە نێوان رۆژانى ١٠ بۆ ٢٠مانگى شوباتى داهاتوو بەپێى خشتەى وەزارەتى پەروەردە دەست بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى بەرایى بۆ خوێندکاران بکرێت و پەروەردەى رۆژئاواش وەک ساڵانى رابردووى تەواوى ئامادەکارییەکانى بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان ئەنجامداوەو خویندکارانی دەرەکیش بەپێى خشتەو پلانێک بەسەر قوتابخانەو ناوەندەکانى خوێندنى سنورى پەروەردەدا دابەش دەکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا