بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕی یەک ملیۆن دینار سزای ئۆتۆمبێلی جام رەش و ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە تابلۆیان نەبەستووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سزای یەک ملیۆن دینار بۆ ئەو شۆفێرانە دانراوە کە جامی ئۆتۆمبێلیان بە شێوەی تەواوەتی رەش دەکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمارکردووە و تابلۆ هەڵناواسن.
ئاشکراشیکردووە، ئەم سزایە ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆش دەگرێتەوە.