لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی جێهێشتنی دەسەڵاتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامادە نییە جانتا ئەتۆمییەکەی رادەست بکاتەوە.
پێگەی بزنسئینسایدەر بڵاویکردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریاک بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە کاتێک کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەجێدەهێڵێت، جانتا رەشە ئەتۆمییەکە لەگەڵ خۆی دەبات.
چەند سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمریکی لەگەڵ پشتراستکردنەوەی زانیارییەکان باسیان لەوەکردووە، کۆپی دووەمی جانتاکە لە کۆشکی سپی رادەستی بایدن دەکرێت و ژمارەی نهێنییەکەی دەگۆڕدرێت تا ترەمپ نەتوانێت هیچ مامەڵەیەکی پێوە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ ئامادەنییە، بە شێوەی فەرمی بەشداری مەراسیمی رادەستکردنی دەسەڵات ببێت بە جۆو بایدن و بڕیارە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە واشنتۆن جێبهێڵێت.