بەگوێری زانیارییەکان، دوای ئەوەی جۆ بایدن لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەستبەکاردەبێت، لە یەکەم رۆژیدا ١٠ فەرمانی سەرۆکایتی واژوو دەکات.
ئاژانسی DW-ی ئەڵمانی، لە هەواڵێکدا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە بڕیار وایە لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە پۆستەکەیدا دەستبەکار بێت، ١٠ فەرمانی سەرۆکایەتی واژوو دەکات، کە ئەو فەرمانانەش تایبەتن بە پرسەکانی کەشوهەوا و ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئابووری ئەمریکا لەگەڵ چەند فەرمانێک لەبارەی نایەکسانی رەگەزی. کە کۆی هەموویان دەکاتە نزیکەی ١٠ فەرمان.
سەرباری ئەوەش، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا و لە کاتی مەراسیمی سوێند خواردنی بایدندا، لایەنگرانی ترەمپ خۆپیشاندان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک هێزی سەربازی لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا و شەقامەکانی واشنتۆن بڵاوەیان پێکراوە بۆ رێگری کردن لە دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی.