لە هەرێمی کوردستان گروپی دادپەروەری و یەکسانی رایدەگەیەنێت ماوەی چوار ساڵە بەدەر لە یاسا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی لە پۆستەکانیان بەردەوامن و داوا دەکەن لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە گروپی دادپەروەری و یەکسانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، له ئێستادا سه‌رۆكی هه‌ردوو ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به پێی یاسا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیان به‌سه‌رچووه و ته‌نانه‌ت به‌ده‌ر له‌یاساش ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ درێژ كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆیان له شوێنی خۆیان مانه‌وه.
ئاشکراشیکردووە، ئێستا كه هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه بۆ لادان و گۆڕینیان له پۆسته‌كانیان ناكرێ چیتر به‌رده‌وام بن كه هه‌ق وابوو خۆیان پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بیانگۆڕی ده‌ستیان له‌كار بكێشابایەوه، به‌ڵام ئێمه باش ده‌زانین به‌هۆی تام و چێژی پۆست وپله‌و نه‌سریه‌و ئیمتیازاته‌وه ئاماده نه‌بونه ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، ناكرێت ئه‌و دوو به‌رێزه له‌و شوێنانه به‌رده‌وام بن له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان نوقمی پێشیلكاری مافی مرۆڤ و نوقمی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بووه كه‌چی ئه‌و به‌ڕێزانه بێ ده‌نگیان هه‌لبژاردووه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و داپۆشینی ناشیرینه‌كان خۆیان بێده‌نگكردووه و ناكرێ چیتر به‌و جۆره به‌رده‌وام بن، ئه‌وان له‌جیاتی خۆیان یاسا بپارێزن كه‌چی خۆیان یاسا شكێنی ده‌كه‌ن.
لە کۆتاییشدا جەختیلەوەکردووەتەوە، پێویسته هه‌رچی زووه ئەو دوو کەسە بگۆڕدرێن و كه‌سی شیاو له‌شوێنیان دابنرێن دوور له موحاسه‌سه‌ی حیزبی و پشكێنه‌و كه‌سی لێهاتوو بن و شیاو بن بۆ ئه‌و شوێنه‌و داكۆكی كاری ڕاسته‌قینه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌جددی كاربكه‌ن له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ، هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ لابردن و گۆڕینی یان به هه‌موو ڕێكارێكی مه‌ده‌نی.