سۆران عومەر رەخنە لە حیزبەکەی دەگرێت

کوردستان 17/01/2021

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی رەخنە لە سەرکردایەتی حیزبەکەی دەگرێت و رایدەگەیەنێت، بەداخەوە کەئەمڕۆ کۆمەڵ پێشوازی لەشاندێکی پەراوێزخراوی پارتی کرد، ئەو پارتییەی بەھاوکاری شەریکە دزەکانی ھیچی ناشیرین و خراپ نەماوە بەسەر خەڵکیدا نەھێنێت.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پارتی کە ھۆکارێکی سەرەکی نەھامەتیەکان و برسیکردنی خەڵک و سەرکوتی ئازادی و تاڵانکردنی داھاتی ئەم ھەرێمەیە شایەنی ئەوە نیە کۆبیتەوە لەگەڵی.

باسیلەوەشکردووە، پارتی کە مەکتەبی سیاسی نەماوەو ئەرزش بۆ کەسیان نەھێڵراوەتەوە -بەنێچیرڤان بارزانیشەوە-تەنھا کوڕو باوکێک بڕیاردەرن، ئەم شاندی مەکتەب سیاسیە ھیچ ئیعتیبارێکی نییە جگە لەھەوڵێک بۆ ئیدامە دان بەحوکمی دزی و تاڵانی و سەرکوتی ئازادی.
هاوکات جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەوان کە نەوت دەدزن و موچە دەبڕن و لەساڵی ٢٠٢٠ تەنھا یەک موچەیان بەتەواوی داوەو چوار موچەش بە لێبڕینەوە حەوت موچەشیان نەداوە ھی ئەوەیە قەوارەی ھەرێمیان بەسەردا بڕوخێ نەک لەھەوڵی بەردەوامیدان بەم حەکمڕانێتیە ناشیرینە پێشوازییان لێ بکرێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە کەئەمڕۆ کۆمەڵ پێشوازی لەشاندێکی پەراوێزخراوی پارتی کرد، ئەو پارتیەی بەھاوکاری شەریکە دزەکانی ھیچی ناشیرین و خراپ نەماوە بەسەر خەڵکیدا نەھێنێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا