قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە چەند ئارایشتگایەک، ماکیاژی ماوەبەسەرچوو و خراپ بۆ خانمان بەکارهاتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، ده‌ركه‌وتوه به‌شێك له‌خاوه‌ن ئارایشتگاكان مه‌وادی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو بۆ كڕیاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی و پێستی ئه‌و خانمانە ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاشکراشیکردووە، لە ئارایشتگاکان و شوێنەکانی جوانکردنی خانماندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌واده جوانكارییه‌كاندا گرتوه كه به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نین.
داواشیکردووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی مەوادە دەست بەسەرداگیراوەکان لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.