وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان 17/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە مەبەستی رێکخستنەوەی کاروباری کارگێڕی فەرمانگەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی دووەم، لە راگەیەندراوێکدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، هاتوە، بۆ کەمکردنەوەی رۆتینات و رێکخستنەوەی کاروباری کاڕگێری لە فەرمانگەکاندا، ئەوا پێویستە فەرمانبەران باپەندی رێنماییەکان ببن.

بەگوێرەی راگەیەندنەکەی وەزارەتی دارایی، پێویستە ئەو مامەڵانەی ئاساین و کەموکورتیان نیە لە هەمان رۆژدا تەواو بکرێن، هەروەها ئەو مامەڵانەی پێویستیان بە وردبینی زیاترە لە ماوەی پێنج رۆژدا وەڵامیان بدرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا هاتوە کە ئەو مامەڵانەی لە سەرەتاکان کەموکوڕیان هەیە لە ماوەی حەوت رۆژدا وەڵام بدرێنەوە. راشیگەیاندووە کە ئە فەرمانگانەی باپەندی بڕیارەکان نابن ئەوا فەرمانبەرەکان رووبەڕووی رێککاری توند و دەبنەوە بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەری (قانون إنضباط موظفین) مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا