تەقینەوەی بۆمبێک بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێک و سێ سەرباز

عێراق 17/01/2021

Alternate Text

بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رۆژئاوای نەینەوا بۆمبێک تەقیوەتەوە کە لە ئاکامدا ئەفسەرێک و سێ سەرباز بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی دووەم، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە تەلعەفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتە کە لەو کاتەدا لە ئەرکدا بوون.

بەگوێرەی راگەیاندنەکە، ئەفسەرەکە پلەی مقەدەم بووە و ئامرفەوجی دوو لە لیوای ٧٣ی سوپای عێراقی بووە. 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا