له‌دوای ئه‌وه‌ی دوێنی له‌كاتی ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی ئێران له ئۆقیانوسی هیندی دوو موشه‌كی ئێرانی له‌نزیك كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكا كه‌وته خواره‌وه ئه‌مریكاش به ڕه‌وانه‌كردنی دوو موشه‌ك هاوێژ به‌ره‌و كه‌نداو وه‌ڵامی دایه‌وه.
میدیاكانی ئیسرائیل ڕایان گه‌یاندووه، دوو موشه‌ك هاوێژی ئه‌مریكا له جۆری B-52 به ئاسمانی ئیسرائیل‌دا تێپه‌ڕبوون به‌ره و كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
به‌رپرسانی ئه‌مریكاش ئاشكرایان كردووه، ئه‌مه وه‌ك نامه‌یه‌كی ئاگادار كردنه‌وه وایه بۆ وڵاتی ئێران كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی به‌لاوه گرنگه و هه‌میشه له‌ڕێی فڕۆكه‌كانیه‌وه چاودێری ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وڵاتی ئێران مانۆڕی سه‌ربازی له ئۆقیانوسی هیندی ئه‌نجامدا و چه‌ند موشه‌كێك له‌نزیك كه‌شتیه ئه‌مریكیه‌كان كه‌وتنه خواره‌وه كه نزیكترینیان كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كێك بوو له دووری 20 میل له كه‌شتیه‌كی بازرگانی.