ئەمریکا یادی ٣٠هەمین ساڵڕۆژی دەرکردنی سوپای عێراق لە کوەیت دەکاتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 17/01/2021

Alternate Text

باڵیوزخانەی ئەمریکا لە کوەیت یادی ٣٠هەمین ساڵڕۆژی دەرکردنی هێزەکانی سوپای عێراق لە کوەیت دەکاتەوە و پاڵشتی خۆشی بۆ ئەو وڵاتە دووپاتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی کانوونی دووەم، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوەیت لە هەژماری فەرمی لە تویتەر نوسیویەتی،" بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر دەرکردنی ‌سوپای عێراق لە کوەیت لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە، ئەو رۆژە بەرز رادەگرین ".
ئاماژە بەوەشکراوە،" ئێمە ئەوکات و ئێستاش لە پشتی کوەیت دەبین".
شایەنی باسە، لە رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩١، پاش شەش مانگ لە داگیرکردنی کوەیت لەلایەن هێزەکانی سەر بە رژێمی سەدام حسێنەوە، بە بەشداری زیاتر لە ٧٠٠ هەزار سەرباز ئۆپراسیۆنی " گەردەلولی بیابان" لە لایەن ئەمریکا و هاپەیمانەکانی دەستیپێکرد و سوپای عێراق ناچار بە پاشەکشەکرا لەو وڵاتە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا