ژوری ئۆپراسیۆنی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هەر کەسێک پابەندی بەستنی "دەمامک" و ریکارە خۆپارێزییەکانی دیکە نەبێت لە شوێنە گشتییەکان سزادەرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی کانوونی دووەم، ژوری ئۆپراسیۆنی
پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە رێکارەکانی
خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد و رایگەیاند، هەر کەس و لایەنێک پابەندی بەستنی "دەمامک" و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن رووبەڕووی رێکاری یاسایی
دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەند لیژنەیەک بۆ چاودێریکردن و
سەردانیکردنی ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکومییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر پێکدەهێندرێت و
هەر کەسێک پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نەبێت سزا دەدرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شوێنە گشتییەکانی وەک (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازاڕ و چێشتخانەکان)
ئەگەر پابەندی رێکارەکان نەبن بەهەمان شێوە سزا دەدرێن و دەستبەجێ دادەخرێن،
روونیشکراوەتەوە، هۆڵهكانی
بووك گواستنهوە بە داخراوی دەمێننەوە و ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و
کۆبوونەوەیەکیش قەدەغەیە.
دەقی راگەیێندراوەکە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.1.17، بهسهرپهرشتی
هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید،
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و تەواوی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن، ژووری
ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی
پارێزگا کۆبووە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ
بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێڕای پابەندبوونی بە بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی
2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، بڕیاریدا دوو
لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی هەریەک لەنوێنەرانی وەزارەتی
خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی
خوێندن و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان لە
بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە
تەندروستییەکان.
دووەم/ پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە
و بەڕێوەبەرایەتییە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و چاودێریکردنی فهرمانبهرانیان
لەکاتی دەوام بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی
خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر
ئەو هاوڵاتی و موراجعانەی کە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان بهبێ بهستنی (دهمامك)
دەچنە ناو فهرمانگهکان.
سێیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر
دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەو پەڕی هەستکردن بە
بەرپرسیاریەتی، پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە
کۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و
ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ،
مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازار، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی مەرجە
تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری مەودای
نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر
زەوی بەتایبەتی لای کاشیەری مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی هوتێل و موتێلەکان)، ههرشوێنێك
ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) جێبهجێنهكات، لێژنەی قائمقامییەتەکان،
تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، دهستبهجێ
شوێنەکە دادەخەن.
پێنجەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت،
بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە
تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی
لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر
بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی.
شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-
(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی
مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان)
حەوتەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:-
(هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ههموو جۆرە
گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).
ههشتهم/ پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و
مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک
پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت
ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییارانیان پایەندبن بە بەستنی
(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.1.17