فەیسبوک بۆ چەند رۆژێک ریکلامکردن بۆ چەک رادەگرێت

تەکنەلۆژیا 17/01/2021

Alternate Text

کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند،" تاوەکو دوو رۆژ پاش دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، ریکلامکردن بۆ چەک رادەگرین ".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی کانووی دووەم، کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند،" بە وریاییەکی زۆرەوە تاوەکو ٢٢ی ئەم مانگە ریکلامکردن بۆ چەک و سەرجەم پێکهاتەکانی بە تەواوی لە ئەمریکا رادەگرین ".
ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای فەیسبوک پاش ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو "Buzzfeed News" رایگەیاندبوو، کۆمپانیای فەیسبوک لە پاڵ ریکلامکردن بۆ کەلوپەلی سەربازی، هەواڵی چەواشەکاری لەبارەی هەڵبژاردن و گرژییەکانی کاپیتۆڵی بڵاوکردووەتەوە.
هاوکات، سێ ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و چوار پارێزەر لە رێگەی پەیامێکەوە داوایان لە فەیسبوک کردبوو ریکلامکردن بۆ کەلوپەلی سەربازی بە شێوەیەکی هەمیشەیی رابگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا