به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس و پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی هه‌ولێر ڕایانگه‌یاند، له ساڵی ڕابردوودا 65 كه‌یسی كوشتن له پارێزگاكه هه‌بووه و بكوژانی 61 كه‌یسیان ده‌ستگیركراون.
دلێر نه‌جاڕ، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و هێمن قادر، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی هه‌ولێر ڕایانگه‌یاند،ساڵی ڕابردوو 10 هەزار و 861 تاوان هەبووە و ئه‌ركه‌كانی پۆلیس 92% سه‌ركه‌وتوو بووه و بە هێچ شێوەیەک ڕێگه به تێكدانی ئارامی پارێزگاكه ناده‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ساڵی ڕابردووه وه پێنج حاڵه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان هه‌بووه و بكه‌ره‌كانیان ده‌ستگیركراون و 32 حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن هه‌بوون كه ته‌قه‌كه‌رانی 29 حاڵه‌تیان ده‌ستگیركراون.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی هه‌ولێر، داوای له‌هاوڵاتیانكرد له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو هێزه ئه‌منیه‌كانی شار ئاگادار بكه‌نه‌وه.