یاریزانێکی پێشووی ریاڵ مەدرید وەک راهێنەری یانەیەکی ئەرژەنتینی دەستبەکاربوو

وەرزش 17/01/2021

Alternate Text

فیرناندۆ گاگۆ، یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی ریاڵ مەدرید و بۆکا جۆنێۆرز، وەک راهێنەری یانەی ئاڵدۆسیڤی ئەرژنەنتینی دەستبەکاربوو.
گاگۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاش زنجیرەیەک لە پێکان، دوو مانگ بەر لە ئێستا بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یارکردنی تۆپی پێ راگەیاند، لە ئێستاشدا راهێنەرایەتی یانەی ئاڵدۆسیڤی ئەرژەنتینی گرتووەتە ئەستۆ.
گاگۆی تەمەن ٣٤ ساڵان پێشتر لە هەریەکە لە یانەکانی رۆما، بەلنسیا و فێلێز سارسڤێلد یاریکردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتینیش بەشداری لە پاڵەوانییەتی تۆپی پێی جیهان ٢٠١٤ کردووە، هەر وەها سێ جار لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری لە پاڵەوانییەتی کوبا ئەمریکا کردووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا