عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژ و ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كانی ئه‌و حیزبه ڕاگه‌یاند.
عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه، بە ناچاری دەستی لە پۆستەکانی ئەو حیزبە کێشاوەتەوە بە هۆی ئەوەی توانای به‌رگه‌گرتنی بارودۆخی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌ماوه و ئاڕاسته و به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك نه‌ده‌توانێت گۆڕانكاری تێدا بكات نه ده‌توانێت به‌رگری لێبكات.
عه‌دنان عوسمان، له ساڵی 2019ه‌وه پۆستی سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و هاوكات وته‌بێژ و ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌وحیزبه بووه.
نامەکەی عەدنان عوسمان..