شاره‌زایانی ته‌ندروستی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له ڕێگه‌ی جۆرێك له ئایسكرێمی چینیه‌وه ئاشكراكردووه.
ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی چین ڕایگه‌یاندووه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌و ئایسكرێمه شاره‌زایانی ته‌ندرووستی بۆیان ده‌ركه‌وتووه له ناو پێكهاته‌كه‌یدا ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا هه‌یه.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئایسكرێمه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و ئایسكرێمه له‌ناوخۆی چیندا به‌رهه‌مهاتووه، به‌ڵام پێكهاته‌كانی له‌وڵاتانی ئۆكرانیا و نیوزله‌نداوه هاورده كراوه و تا ئێستا نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 836 كارتۆن به‌رهه‌مهێندراوه و هه‌زار و 812 كارتۆنیشی له شوێنه جیاوازیه‌كان لێفرۆشراوه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات تائێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 89 كارتۆن كه هه‌ریه‌كێكیان شه‌ش ئایسكرێمی تێدایه له بازاڕه‌كاندا كێشاوه‌ته‌وه و ئه‌و كارتۆنانه‌ی له بازاڕیشدان تا ئێستا نه‌گه‌شتوون به‌ده‌ستی به‌كاربه‌ران.