پیاوێک پاش ١٥٨ جار لە تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری سەرکەوتنی بەدەستهێنا

هەمەرەنگ 17/01/2021

Alternate Text

پیاوێکی بەڕیتانی پاش زیاتر لە ١٥٠ جار شکستهێنان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری سەرکەوتووبوو، بەڵام هێشتا مۆڵەتەکەی بەدەست نەهێناوە و پێویستە تاقیکردنەوەی کرداریش بە سەرکەتویی تێپەڕێنێت.
پێگەی "تایمز ناو"ی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی گەیاندنی بەڕیتانیا ئامار و زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە ئاشکراکردووە کە لە ماوەی رابردوودا لە تاقیکردنەوەکانی بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری شکستیان هێناوە.
لە لیستی ناوی شکستخواردووانی تاقیرکردنەوەکە پێاوێکی پێداگر هەبووە کە باش ١٥٨ جار لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو پیاوە بەهۆی مامەڵەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییەوە سێ هەزار جۆنێی ئسترلینی سەرفکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا