هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانیانه‌وه گه‌نم و به‌رهه‌می كشتوكاڵی سوریا ده‌گوازنه‌وه بۆ عێراق
پێگه‌یه‌كی فه‌رمی سوریا ڕایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ئۆپراسیۆنی دزینی سه‌روه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانی سوریایان بۆ باكوری عێراق ده‌ست پێكردووه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌مڕۆ بیست بارهه‌ڵگری ئه‌مریكی سایلۆكانی ئه‌و ناوچانه‌یان تاڵان كردووه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له ڕێگه‌ی ده‌رچه‌یه‌كه‌وه له ناوچه‌ی ریفی حه‌سه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی باكوری عێراق كراون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، بارهه‌ڵگره‌كان له‌لایه‌ن چه‌ندین زریپۆشه‌وه پاسه‌وانی كراون تا گه‌یشتنیان به باكوری عێراق.