ئەو کەسەی گومانی توشبوون بە کۆرۆنا هەڵگەڕاوەکەی لێدەکرا چاکبووەتەوە

کوردستان 17/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەو کەسەی لە دهۆک گومانی توشبوون بە کۆرۆنا هەڵگەڕاوەکەی لێدەکرا، ئێستا چاکبووەتەوە و بە تەواوی کۆرۆنای تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی کانووی دووەم، ئاسۆ حەوێزی، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەو کەسە گومانلێکراوەی دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە، دوای ئەوەی دڵنیابووینەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵگراوەکە نییە ، ئێستا تەندروستی زۆر باشە و چاکبووەوەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

شایەنی باسە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە دەنگۆی توشبوونی پیاوێک لە دهۆک بە ڤایرۆسە هەڵگەڕاوەکەی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر پاش ئەنجامدانی چەندین پشکنین لە لایەن وەزارەتی تەندرستییەوە، توشبوونی گومانلێکراوەکە بەو ڤایرۆسە رەتکرایەوە و ئاشکراکرا کە تەنها توشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا