شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی ڕێكخه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندووه، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 12ی ئه‌م مانگه‌وه نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و حیزبه پێشكه‌شی خانه‌ی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه.
ئه‌میش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانی خۆیان له و حیزبه ده‌ربڕی و دوایینیشان ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عه‌دنان عوسمان وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه بوو.