ئۆزێل روودەکاتە یانەیەکی تورکی

وەرزش 18/01/2021

Alternate Text

مەسعود ئۆزێل یاریزانی ئەڵمانی، یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی بەجێهێشت و روودەکاتە یانەی فەنەربەخشەی تورکی، بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە، ناوبراو بگاتە ئیستانبول.
ئۆزێل بە وێستگەی "ئێن تی ڤی" تورکی راگەیاند،" پاش دوورکەوتنەوەم لە یارییەکان بۆ ماوەی ساڵێك، بە جۆشوخرۆشم بۆ یاریکردن لە ریزەکانی یانەیەکی رکاربەر لە خولی تورکی ".
ناوبراو راشیگەیاند،" هەمیشە هاندەرێکی سەرسەختی فەنەربەخشە بوومە، بۆیە دڵخۆشم بە هاتنم بۆ تورکیا و یاریکردن لەگەڵ ئەو یانەیە، خودا هەلێ پێ بەخشیم کە درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکەم ".
شایەنی باسە، مەسعود ئۆزێل یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بە رەچەڵەک تورکی، لە ساڵی ٢٠١٣وە بە گرێبەستێکی ٤٢ ملیۆن جونێی ئەسترلینی روویکردە یانەی ئەڕسناڵ و نزیکەی ساڵێکە لە لایەن راهێنەرەکەیەوە لە پێکهاتەکەی سەرەکی یانەکە دوورخراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا