لەبارەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە داوایەک لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی ئەڵمانیا داوا دەکات، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و خزمەکانی بەهیچ شێوەیەک لەبڕیار و ڕاسپاردەکانی گۆڕان دا بەشدار نەبن.

لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی هەریەکە لە عەدنان عوسمان وتەبێژی بزووتنەوەکە و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی راپەڕاندن، ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان بانگەوازێکیان بۆ بەرپرسانی حیزبەکەیان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بانگەواز بۆ هەموو هەڵسوڕاو دەنگدەران و دەنگە ناڕازیەکانی بزوتنەوەی گوڕان
لەژێر دروشمی با نەوشیروان مستەفا کۆمان بکاتەوە
ئێمە وەئەنجومەنی گۆڕان لەوڵاتی ئەڵمانیا کە سەر بەهیچ گروپ کوتلەیەک نین لەناو بزوتنەوەی گۆڕان تەنها کوتلەی بزوتنەوەی گۆڕانن ونەوشیروان مستەفاین لەپەرۆشیمان بۆ بزوتنه وەی گۆڕان و توراسەکەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا کەجێگەی هیوای خەڵکی زەحمەت کێش و زوڵملێکراوی خەڵکی کوردستان بوو ئەم بزوتنەوه یە لەساڵی 2009لەسەردەستی بیرمەندو کارێزمای گەلەکەمان نەوشیروان مستەفا دامەزرا خەڵکی کوردستان ئێمەش زۆرێنەی کوردانی تاراوگە بەئومێدە بەرەو دەوڵەتی یاسا وموئەسەساتی و داپەروەری و نەهێشتنی گەندەڵی و بەهێزکردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و ڕێگری کردن لەتاڵانی و تیرۆر تۆقاندن و حوکمی خێڵگەرایی وحیزب گەرایی لەسه رەتایی ڕاگەیاندنی ئەم بزوتنەوەیە بەشداری کارمان کرد بۆ سەرخستنی بزوتنەوەکەی نەوشیروان مستەفا بەڵام بەداخەوە پاش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پارتی ویەکێتی و کۆمەڵێک لەهاوڕێ کانی نەوشیروان مستەفا بەهەمان عەقڵیەتی ناو یەکێتی کاریان بۆ لاوازکردنی ئەم بزوتنەوەی جەماوەریە خۆڕسکە کرد
ئێمە وەک چۆن لەڕابردوودا نەچووینە هیچ بەرەیەک دژ بەبەرەیەکی تر لەئێستاش دا بەهەمان نەفەس کاردەکەین بۆ تەواوکردنی پەیامەکانی ڕەوانشاد بۆیە لەدڵسۆزیمانەوە ئەم داواکاریانە ئاڕاستەی بەڕێزان
کاک عومەری سەید علی وەک ڕێکخەری گشتی و جفاتی گشتی و جڤاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن دەکەین
یەکەم/دەروستکردنی لیژنەیەکی دڵسۆز کار بۆ بەخێرا بەدەمەوەچونی کێشەھەنوکەیو ئاشتکردنەوەی ھەڵسوڕاوەدڵسۆزە زویرەکان.
دووەم/کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان
لەحکومەتەکەی پارتی وتەواوی وەزیرەکان وجێگر وەزیرەکان لەکابینەکەی مەسرور بەرزانی
سێ یەم/هەڵوەشاندنەوەی جڤاتی گشتی و نیشیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن
چوارەم/دروست کردنی ئەنجومەنێکی کاتی بۆ خۆئامادە کردن بۆ کۆنفرانسێکی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەئامادەبوونی تەواوی دەنگە ناڕازیەکانی گۆڕان لەڕابردوو لەئێستادا ئەم ئەنجومەنە کاتی بێ تا لەژێر چەتری نەوشیروان مستەفا دا کۆنگرەی نیشتیمانی دەبەسترێ
پێنچەم/کەناڵی کەی ئێن ئێن دەست بەپەخشەکانی بکاتەوە بەزوترین کات
شەشەم/کوڕەکانی کاک نەوشیروان و خزمەکانی وەک کەسوکاری کاک نەوشیروان جێ ڕێزو تەقدیر بن بەڵام بەهیچ شێوەیەک لەبڕیار وڕاسپاردەکانی گۆڕان دا بەشدار نەبن
بەهیوای هەمووان پشتگیری لەم بانگەوازەبکەن
بۆ سەرخستن وتەواوکردنی پەیامەکانی نەوشیروان مستەفا
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان /ئەڵمانیا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا