لێکچوویەکی هەیفا وەهبی دەرکەوت

هەمەرەنگ 18/01/2021

Alternate Text

بڵاوبوونەوەی وێنەکانی روڵا مەنسور، خانمە میدیاکاری سوری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرنجی چالاکوانانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و رایانگەیاندووە، بە رێژەیەکی زۆر شێوەی بە هەیفا وەهبی دەچێت.
سەرباری ئەوەی زۆربەی چالاکوانان ئەو خانمە میدیاکارەیان بە لێکچووی هەیفا وەهبی، خانمە هونەرمەندی لوبنانی ناساندووە، بەڵام بەشێکیان ئاماژەیان بەوەکردووە کە روڵا مەنسور چەندین نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە بۆ ئەوەی شێوەی بە هەیفا بچێت.
هاوکات، لە ماوەی رابردووا روڵا چەندین جار بە هەمان شێوەی هەیفا رەنگی قژی خۆی بۆ سور گۆڕیوە.

سەرباری ئەوەی هەیفا وەهبی، خانمە هونەرمەند و نمایشکاری لوبنانی لە چلەکانی تەمەنیدایە، بەڵام هێشتا بەهۆی جوانییەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی هەیە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا