بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵی بواری تەکنەلۆجیا گۆڕانکاری ریشەیی لە هەریەکە لە ئامێرەکانی( ئای ماک و ماک بووک پرۆ)دا بکات.
بەگوێرەی زانیاری کۆمپانیاکە، بڕیاریانداوە گۆڕانکاری لە قەبارە و شێوازی شاشەی کۆمپیوتەرەکاندا بکەن بە شێوەیەک بۆ هەڵگرتن و مامەڵەکردن پێیەوە گونجاو بێت.
هاوکات پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە چەند تایبەتمەندییەکی ئەو ئامێرانە بکاتە سوپرایز و دوای بڵاوکردنەوەیان ئاشکرای بکات، کە بە شۆڕشێکی بواری تەکنەلۆجیا ناوی بردووە، بەڵام ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە دیسانەوە لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس ئەو ئامێرانەش بەردەوام دەبن.