به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵ، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریا و بلیاردی ئه‌ستێره داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند به خاوه‌ن كافتریاكان ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆژانه لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردانی گازینۆ، كافتریاكانی كێشانی نێرگه‌له و شوێنی خواردن و خواردنه‌وه مه‌ستی (كحولیه‌كان) ده‌كات و له‌كه‌موكورتی شوێنه‌كه و پابه‌ندنه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌پرسێته‌وه، هەر شوێنێکیش خوارنەوە یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به منداڵی نه‌وجه‌وان بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاشکراشیکردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریا و بلیاردی ئه‌ستێره داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه، بەهۆی بوونی مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە کافتریاکەیدا.