سەعدی ئەحمەد پیرە: رەشنووسی لامەرکەزی ئیداری و داراییمان رادەستی پارتی کردووە

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، زیاتر لە دوو مانگە یەکێتی رەشنووسی لامەرکەزی ئیداری و دارایی رادەستی پارتی کردووە و ئێستا پرۆژەکە لە قۆناغی گفتوگۆکردندایە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی کانوونی دووەم، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، پاڵپشت بە یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ١٩٩٢ی ئەنجومەنی وەزیران، لە مانگی ١١ی ساڵی رابردووە و رەشنووسی لامەرکەزی ئیداری و داراییمان داوەتە پارتی و تێیدا سەرجەم ئامانج و سوود و وردەکارییەکانی پرۆژەکە دیاریکراوە.
ناوبراو راشیگەیاند، پرۆژەکە تەنها پەیوەندی بە سلێمانی و هەڵەبجەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و مەبەست لێی دادپەروەرییە لە دابەشکردن و زوو راپەڕاندنی کاروباری هاوڵاتیان لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.
هاوکات، ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی پرۆژەکە کاتێک دەبێت کە بودجەیەکی رێکخراو هەبێت و هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی بدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: پێداگری لەسەر دووپاتکردنەوەی گرنگی جێبەجێکردنی لامەرکەزی لە هەرێمی کوردستان دەکەین و چاوەروانی حکومەتی هەرێمین بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستمە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا