ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە پرۆژە بودجەی
ئەمساڵی عێراق زیاتر لە ٣٨ ملیار دیناری تەرخانکراو بۆ ماددەی ١٤٠ی دەستوری عێراق
کەمکراوەتەوە.
دیلان غەفور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی
عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق بڕی ٥٠ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی
ئەو کەسانە تەرخانکرابوو کە ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە، بەڵام لە پرۆژە بودجەی
٢٠٢١دا ئەو بڕە بۆ ١٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار کەمکراوەتەوە.
ناوبراو راشیگەیاند، وەک فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، بە نوسراوی
فەرمی داوامان لە لیژنەی داریی کردووە ئەو بڕە پارەیە زیاد بکرێت.
بە گوێرەی ماددەی ١٤٠ی دەستوری عێراق کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە
نێو دەستوردا پەسەندکرا، بە گوێرەی ئەو ماددەیە پێویستە بە سی قۆناغ دۆخی ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان
هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند ( کەرکوک، دیالە، سەڵاحەدین و موسڵ) ئاسایی
بکرێتەوە، لە زۆربەی خولەکانی پەرلەمانی عێراقیشدا لیژنەیەکی کاتی بۆ جێبەجێکردنی
ئەو ماددەیەوە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئەو کەسانەی لە سەردەمی بەعس لەئەنجامی راگواستن زیانیام پێگەیشتبوو پێکهێندراوە، بەڵام بەهۆی رێککنەکەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند
تاوەکو ئێستا ئەو پرسە بە هەڵپەسێدراوی ماوەتەوە.