قەڵادزێ...شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە قەڵادزێ روویداوە و بەو هۆیەوە شەش کەس دەستگیرکراون.

 ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادار کران بەبونی شەڕێک له گەڕەکی ڕاپەڕین لە نێوان دوو بنەماڵە کە تەقەی تێدا کراوە، دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی مەبەست.

ئاشکراشیکردووە، لەسەر ڕووداوەکە بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 431 شەش کەس دەستگیرکرا و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆف، ڕووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و لەئێستاشدا بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا