بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر رایدەگەیەنێت مەلا فاتیح شارستێنی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و تەندروستی جێگیرە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی توشبوونی مەلا فاتیح شارستێنی بڵاوبووەوە، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، ئەو مامۆستا ئاینییە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و دۆخی تەندروستی زۆر باشە.
BMCبەدواداچوونی بۆ ئەو وێنەیە کرد کە دەوترا مەلا فاتیح شارستێنییە و لەژێر ئۆکسجیندایە، بەڵام دەرکەوت وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، وێنەکە هاوڵاتییەکی شاری کۆیە بووە کە نزیکەی ٦٠ رۆژ بووە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە.