پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیاوازدا پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەسەر چیای گۆیژە و ئەزمەڕ رێگریان لە خەڵکی کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌شاخی ئه‌زمڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه ڕێگریی لێكراوه و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا ده‌ستگیر بكرێن.
روونیشیکردووەتەوە،دەستگیرکراوەکان سێ کەس بوون، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
باسیلەوەشکردووە، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
هاوکات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، دوو تۆمه‌تباری دیكه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركران كه له‌شاخی گۆیژه ڕێگرییان لێکردبوو و بڕێك پاره‌یان لێسه‌ندبوو. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری (نیسان- سه‌نی).
له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.