هەڤاڵ ئەبوبەکر: سیسمی لامەرکەزی حکومەت بەهێز دەکات

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی حکومەت بەهێز دەبێت و حکومەتە خۆجێیەکانیش دەتوانن راستەخۆ بەشداربن لە حوکمڕانیدا، خزمەتگوزاری و کاروبارە ئیدارییەکانیش پێشکەوتوتر دەبن و داهاتیش زیاد دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی کانوونی دووەم، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هۆکارێکی ناسەقامگیری ئابوری و کارگێڕی نەبوونی سیستمی لامەرکەزییە، لە مانگی ٩ی ساڵی رابردووەوە چەند نوسراوێکمان بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری ئاڕاستەی حکومەت کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی نەهاتووەتەوە.
ناوبراو راشیگەیاند، حکومەت لە پێناو دابینکردنی مووچە کە بەمشێوەیەی ئێستا دابەشدەکرێت، هەموو سێکتەرەکانی دیکەی خزمەتگوزاری فەرامۆشکردووە، لە کاتێکدا سەرچاوەی داهاتێکی زۆرمان لە یەکە کارگێڕییەکان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازمان بۆ حکومەت کردووە یەکەم هەنگاو یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٩ وەک خۆی جێبەجێبکرێت، دواتریش یاساکە هەمواربکرێتەوە، سێهەم هەنگاویش پێویستە هەمواری یاسای وەزارەتەکان و ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستمی لامەرکەزیا بگونجێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا