تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە پارێزگاكەیان هیچ توشبوویەكی تێدا نەماوە و ژمارەی توشبوانیش گەیشتووەتە سفر.
ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە راگەیاندووە، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە گەیشتە سفر، هیچ تووشبوویەكی لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنادا نەماون.
ئاشکراشیکردووە، ناتوانین بڵێین بە تەواوەتی بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵبووین چونكە، رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا جێگیر نییە.
داوای لە هاوڵاتیانیش کرد، زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆپارێزبن بۆ ئەوەی بتوانین باشتر روبەڕوی ڤایرۆسەكە ببینەوە.