بافڵ تاڵەبانی کێشەی بودجە و قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی لەگەڵ کونسوڵی چین تاوتوێکرد

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، لەگەڵ کونسوڵی چین لە هەرێم کۆبووینەوە و کێشەی بودجە و قوتی ھەرێمان تاوتوێکرد و جەختمان لە چارەسەکردنی ڕیشەییانەی کێشەکان کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی کانوونی دووەم، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ نی رووچی، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان کێشەی بودجە و قوتی ھەرێم تاوتوێکرا و گۆشەنیگای یەکێتیمان بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو.
ناوبراو راشیگەیاند، جەختمان لە چارەسەکردنی ڕیشەییانەی کێشەکان کردەوە، بەشێوەیەک کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سودمەندی یەکەم بن.
هاوکات، هاوسەرۆکی یەکێتی داوای لە کونسوڵی گشتی چین کرد وڵاتەکەیان لە بوارەکانی ئابووری، فەرھەنگی و کەلتوری پشتیوانی زیاتری هەرێم بکەن .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا