هەریەکە لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای
دادوەری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە و پرسی رادەستکردنەوەی
داواکراوانی عێراق لە ئەمریکا تاوتوێکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی کانوونی دووەم،
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەریەکە لە فائق
زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و ماسیۆ تۆلێر، باڵیۆزی ئەمریکا لە
بەغدا پرسی رادەستکردنەوەی داواکراوانی عێراقیان لەخاکی ئەمریکا تاوتوێکرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر دادگای
لێکۆڵینەوەی رەسافە بە تۆمەتی تیرۆرکردنی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی
دەستەی حەشدی شەعبی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکردبوو.