کەبابخانەیەک بەهۆی بوونی زیاتر لە ٤٠ کیلۆ گۆشتی خراپبوو داخرا

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

لیژنەی ڤێرتەرنەری قائیمقامیەتی کەلار رایگەیاند، بە هۆی بوونی زیاتر لە ٤٠ کیلۆ گۆشتی خراپبوو کەبابخانەی "مام حسین" داخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی کانوونی دووەم، قائیمقامیەتی قەزای کەلار لە هەژماری فەرمی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی پشکنینی کەبابخانەی "مام حسین" دەستیان گرت بەسەر بڕی (٤٢) کیلۆ گۆشتی خراپوو گرتووە، کە خاوەنەکەی ویستوویەتی ئامادەی بکات بۆ درووستکردنی کەباب.
ئاماژە بەوەشکراوە، خاوەنی کەبابخانەکە پسوڵەی سزادانی بۆکراو بە بڕیاری قائیمقامیەتی کەلار کەبابخانەکە داخرا.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا