وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌م مانگه ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستیه‌وه.
میدیا عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ مانگی كانوونی دووه‌م ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و وه‌ك شه‌رمه‌زاریه‌ك بۆ ئه‌و میدیایانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته وه ناوبردووه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه و ده‌بێت له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.