ئەمرۆ، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەواوی سامانەکەی بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم،. دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، بە بەڵگەنامەی فەرمی و پێویست تەواوی سەروەت و سامانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرا کرد.
هەر لەو بارەیەشەوە، بەشیر حەداد داوای لە سەرجەمی پەرلەمانتاران کرد بە ئاشکراکردنی سەروەت و سامانەکانیان و هاوکاری دەستەی دەستپاکی بکەن بە پێشکەشکردنی بڕی سامانەکانیان پێش کۆتاییهاتنی مانگی کانوونی دووەم.
ناوبراو ئەم هەنگاوەشی بە هەوڵێکی کاریگەر لەقەڵەمدا بۆ رێگریکردن کە گەندەڵی و وەستانەوە دژی.