به‌هۆی بینینی دوكه‌ڵ له به‌شی پشته‌وه‌ی بینای كاپیتۆڵ بیناكه داخرا و دواتر ده‌ركه‌وت ڕووداوێكی به‌ڕێككه‌وت بووه.
میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه، به هۆی بینینی دوكه‌ڵ له به‌شی پشته‌وه‌ی بینای كاپیتۆڵ چوونه ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ بیناكه قه‌ده‌غه‌كراوه و دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئاگره به‌ڕێككه‌وت كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشیی ده‌ره‌كی بۆناو بیناكه له ئارادا نه‌بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوكه‌ڵه‌كه له به‌شی ڕاوێژكارانی بیناكه به‌رزبووه‌ته‌وه و كارمه‌ندانی بیناكه هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی ده‌ره‌كی بۆسه‌ر بیناكه له ئارادا هه‌یه به‌ڵام دواتر ڕه‌تكرایه‌وه كه حاڵه‌تێكی له‌و جۆره هه‌بووبێت.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له سه‌ر و به‌ندی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن جۆ بایدنه وه ڕێوشوێنێكی ئه‌منی تووند له واشنتۆن بۆڕێگری له ڕوودانی ڕووداوی نه‌خوازراو گیراوه‌ته‌به‌ر.