سوپای ئێران به‌نیازی له سبه‌ینێوه مانۆڕێكی سه‌ربازی گه‌وره له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ئه‌نجامبدات و تا ڕۆژی ده‌ست به‌كاربوونی جۆ بایدن به‌رده‌وامبێت.
كیومرس حه‌یده‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای ئێران ڕایگه‌یاندووه، هێزی وشكانی ئێران له سبه‌ینێوه مانۆڕێكی سه‌ربازی گه‌وره له ناوچه‌ی مه‌كران له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ئه‌نجام ده‌دات و تا ڕۆژی چوارشه‌ممه كه هاوكاته له گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی جۆبایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت.
حه‌یده‌ری باسی له‌وه‌شكردووه، له مانۆڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له هێزی ئاسمانی سوپا و هێزی تایبه‌ت و هێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا به‌شدار ده‌بن تێیدا.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی له ئۆقیانوسی هیندی ئه‌نجامدا و چه‌ند موشه‌كێكی بالیستیشی تاقیكرده‌وه.