سه‌رۆكی فراكیسۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێن، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای چه‌ند حیزبێك دواخستنی ڕاناگه‌یه‌ندرێت.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به میدیایه‌كی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، دیاریكردنی به‌رواری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یوه‌ست نیه به داوای چه‌ند حیزبێكی سیاسی، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌لومه‌رجه‌كانی وڵات ههڵبسهنگندرێت و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی له‌وه‌شكردووه، چه‌ند ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوهختهییهكهی په‌رله‌مان هه‌یه له‌وانه، پێویسته په‌رله‌مان بازنه‌كانی ده‌نگدان له هه‌موو پارێزگاكان دیاریبكات و دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر بدات كه‌ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری پێویسته و یاسای دادگای فیدڕاڵیش پێویستی به دووباره گفتوگۆكردن و گۆڕانكاری هه‌یه له‌به‌ر گرنگیهكهی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پێشوهختهییهكهی عێراق.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مادده‌ی 64ی ده‌ستوریش كه په‌یوه‌سته به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئیراده‌یه‌كی گشتی له‌ناو سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌وێت و ڕێگرێكی دیكه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌و به‌رواره ئه‌وه‌یه كۆمسیۆن له‌كاتی دیاریكراودا ناتوانێت هه‌موو كاره‌كانی خۆی ته‌واوبكات.