له پاش سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی بۆ به‌غداد وابڕیاره وه‌زیری به‌رگری توركیا بێته هه‌ولێر و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یەك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ئەنجام بدات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندووه، وا بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا خه‌لوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا بگاته هه‌ولێر و چه‌ند بابه‌تێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم تاوتوێ بكات.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، وه‌زیری به‌رگری توركیا سه‌ردانی به‌غدادی كردوو پرسی مه‌ترسی تیرۆری بۆ سه‌ر توركیا و عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غداد تاوتوێكرد.