بەغداد.. لە ماوەی یەک رۆژدا سێ دوکانی مەی فرۆشتن کراونەتە ئامانج

عێراق 18/01/2021

Alternate Text

ئەمشەو، دوکانێکی مەیفرۆشتن لە بەغداد کرایە ئامانج، کە لە ماوەی یە رۆژدا ئەمە سێهەمین حاڵەتە.

ئەشەوی دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، دوکانێکی مەی فرۆشتن لە ناوچەی سەیدیەی باشوری بەغداد بە بۆمبێکی چێندراو کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

شایەنی باسە تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا ئەمە سێهەمین حاڵەتی هاوشێوەیە، کە هەر ئەمڕۆ دوو دوکانی دیکەی مەی فرۆشتن کراونەتە ئامانج، کە یەکێکیان لە گۆڕەپانی ئەندەلوسی و ئەوەی دیکە لە گەڕەکی حەی جامیعە بوو.

تا ئێستاش ئەم کردەوانە لە بەغداد چەند جارێک دووبارە بوونەتەوە کە لەلایەن میلیشیاکان حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێن و تا ئێستا حکومەت و هێزە ئەمنییەکان هیچ جۆرە رێککارێکیان نەگرتووەتە بەر بۆ رێگری کردن لەم کردەوانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا