عەلی حەمە ساڵح: بە ملیۆنان دۆلار لە هەولێر بەهەدەردراون

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

عەلی حەمە ساڵح، لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کردووە، بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلاری ئاشکراکردوە.
حەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، تەندەری کۆکردنەوەی خاشاک بۆ سەرجەم زۆنەکانی پارێزگای ھەولێر کراوە، بەھۆی چەند مەرجێک، کە لە تەندەرەکەدا کراوە ملیۆنان دۆلاری داھاتی گشتی بەفیڕۆ دەچێت.
ناوبراو بڕی بەهەدەردانی ئەو بڕە پارەیەی گەڕانەوە بۆ ئەو مەرجانەی کە دانراون، کە ئەوانیش بریتین لە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە کۆکردنەوەی خاشاک، کە ئەویش دەبێت مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان لە سەر ٢٠١٨ بن، کە بەو پێیە ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار دەچێتە دەرەوەی هەرێم بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە، هەروەها مەرجێکی دیکە بریتییە لە داوای ئەوەی کە ئەو کۆمپانیایانەی تەندەرەکەیان بۆ دەردەچێت دەبێت ئەزموونی هاوشێوەیان هەبێت، کە ئەمەش وا دەکات تەندەرەکان گرانتربن.
لە مەرجی سێیەمدا کە دەبێتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەوەیە کە ١٠ تەندەری جیاواز هەیە بۆ سنوری هەولێر و دەوروبەری کە هەر یەکێک لە شارەوانییەکان داوای کردووە ٦ ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێیان بۆ دابین بکرێرت، کە بە وتەی خۆی ٦٠ ئۆتۆمبێل بە بەهای دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار دەکات و لە ماوەی سێ ساڵدا ئەم بڕە پارەیە دەدرێت بە کۆمپانیاکان.
لەگەڵ ئەوەشدا، عەلی حەمە ساڵح داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکات بە مەرجەکانی تەندەری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکدا بچنەوە. دەشڵێت، کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کاری حکومەتە و پێویست نییە بدرێت بە کۆمپانیای تایبەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا