قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لاکردوون کە دوکانێک گیراویەکی کەرەوەزی پێفرۆشتوە بە ١٢٠ هەزار دینار، دوکانەکە داخراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی رایگەیاند، دوکانێکیان داخستوە کە گیراویەکی کەرەوەزی فرۆشتوە بە ١٢٠ هەزار دینار، راشیگەیاند، دوکانەکە شوێنی فرۆشتی گیا دەرمانییەکان بووە و ئەو گیراوەیە بۆ نەخۆشی بەڵاڵوک بەکارهاتووە، بەڵام بەهۆی فرۆشتی ئەو گیراوەیە بەو نرخە زۆرە دوکانەکە داخراوە.
ناوبراو راشیگەیاند، لە دوکانەکەدا جەند گیراوەیەکی دیکە دەستی بەسەردا گیراوە کە پێدەچێت ئاوی کەروەز بەهەمان شێوە لە پێکهاتەکەیدا هەبێت.